شارپرێس:
لەپەیامێکی توندو بەپەلەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی مەترسیی لەسەر بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەر خاکی هەرێم لێدهداتو دهڵێت، "چیتر ناکرێت بەرامبەر ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانو تێکدانی ژێرخانی ئابوریی کوردستان، بێدەنگی هەڵبژێردرێت".
مهسرور بارزانى لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردودا، لەکاتێکدا هەموان چاوەڕێی ئارامییان دەکرد، سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، پێنج هاوڵاتی بونە قوربانیو شەهیدکران، لهكاتێكدا ئێمە بەشێک نین لەم شەڕە، بەڵام بەناحەق دەکرێینە ئامانج".
لەپەیامەکەیدا کە ڕوی لەبەغداو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو، مەسرور بارزانی داوایەکی ستراتیژیی ئاراستەی هاوپەیمانان کردوه ئەو داوایکردوه، "کوردستان بەکەرەستەی سەربازیی پێشکەوتوو پڕچەک بکرێت بۆ پاراستنی ئاسمانی هەرێمو ژێرخانی وزە لەو هەڕەشە بەردەوامانەی کە دەیانەوێت ژیانی خەڵکو سەقامگیریی ناوچەکە تێکبدەن".
ئەم پەیامەی بارزانی تەنها سەرکۆنەکردنێکی ئاسایی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ڕونە لەداواکارییەکانی هەرێم بۆ ئەوەی چیتر ڕێگە نەدرێت ئاسمانی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
