وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق له‌باره‌ى گرانبونی تەماتە ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1007 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکارەکانی گرانبونی نرخی تەماتە لەبازاڕەکاندا بۆ سێ خاڵی سەرەکی دەگەڕێنێتەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تەواوبونی وەرزی بەرهەمی ناوخۆیی، کەمیی هاوردەی دەرەکی‌و قۆرخکاریی هەندێک لەبازرگانان، هۆكارى سه‌ره‌كین".


مەهدی سەهر جبوری بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی خانەی تەنگژەکانی کردو لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکرا، ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکەو ململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ڕێڕەوە بازرگانییەکان دروستکردوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک لەعێراقدا.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردوە، کاردەکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمی تەماتە لەسەرجەم پارێزگاکان تاوەکو پێداویستیی بازاڕ دابین بکەن. 

هاوکات جبوری ڕایگەیاندوه‌، "هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ دابینکردنی ئالیکی ئاژەڵ‌و پەلەوەر بەنرخێکی گونجاو، بەمەبەستی جێگیرکردنی نرخی مریشک‌و هێلکەو کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەرشانی هاوڵاتیان".