شارپرێس:
لەگەڵ تێپەڕبونی هەر کاتژمێرێک، ئاستی گرژییەکانی نێوان واشنتۆنو تاران دەگاتە لوتکە، دوای زنجیرەیەک لێدوانی توند، جارێکی دیکە ترەمپ هەڕەشەی هێرشی سەربازییو بۆردومانکردنی بنکە ستراتیژییەکانى ئێرانى كردهوه، چاودێرانی سیاسیی ئاماژە بەوەدەکەن، ناوچەکە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە؛ یان ڕێککەوتنێکی نوێ، یان ڕوبەڕوبوونەوەیەک کە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.
هەواڵەکان باس لەوەدەکەن، ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتویهتى، ئەگەر تا چوارشەممە لەگەڵ ئێران ڕێکنەکەوین، دەست بەبۆردومان دەکەینەوە.
ههروهك جهختیكردوهتهوه، گەمارۆدانی بەندەرەکانو وشککردنی سەرچاوە داراییەکان وەک چەکێکی کاریگەر بەکاردەهێنرێنو ئامانجەکە ڕونە، ئهویش ناچارکردنی تارانه بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆو دەستبەرداربون لەیۆرانیۆمە پیتێندراوەکە، کە واشنتۆن بەهێڵی سوری دەزانێت.
یەکێک لەخاڵە هەرە هەستیارەکان، پرسی هاتوچۆی کەشتییەکانە لەگەروی هورمز، هەر هەوڵێک بۆ وەرگرتنی سەرانە یان دروستکردنی ئاستەنگ بۆ بازرگانی جیهانیی، وەک ڕاگەیاندنی شەڕ لێکدەدرێتەوە، ئەمەش تەنها ململانێی دوو دەوڵەت نییە، بەڵکو پەیوەندیی بەئاسایشی وزەی جیهانەوە هەیە.
هەموو چاوەکان لەسەر ئەو وادانەن کە دیاریکراون، ئایا دیپلۆماسی دەتوانێت لەدواین خولەکدا ڕێگریی لەدەنگی فڕۆکە جەنگییەکان بکات؟ شارەزایان دەڵێن، "بێدەنگی پێش زریان" لەئارادایە، بەڵام دەرگای گفتوگۆ هێشتا بەتەواوی دانەخراوە.
ئەم چەند ڕۆژە تەنها کات نین، بەڵکو مێژویەکی نوێ بۆ ناوچەکە دەنوسنەوە، جیهان چاوەڕێیە ببێنێت ئایا عەقڵیەتو بەرژەوەندیی زاڵدەبێت، یان بژاردە سەربازییەکان دەبنە کۆتا وێستگە.
