شارپرێس:
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا دەکات کە لە ڕۆژانی 17-19ی نیسانی 2026 سازدەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، شەرع بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا دەکات کە کۆڕبەندی ئەمساڵ لە ژێر ناوی "مامەڵەکردن لەگەڵ نادڵنیاییەکان لە داڕشتنی داهاتوو" بەڕێوەدەچێت.
شەرع پێشتر ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار بەشداری کۆڕبەندەکەی کردبوو، کە تیایدا زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر ئەنجامدا، دیارترینیان ئەردۆغانی هاوتا تورکییەکەی بوو.
کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە و ساڵانە بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای جیهان و تورکیا بەڕێوەدەچێت.