ئێران: بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک ئامادەین

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ناوەڕۆکی پەیامێکی تووندی ئاشکرا کرد کە فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا عەلی عەبدوڵڵاهی بە فەرماندەی سوپای پاکستان عاسیم مونیری گەیاندبوو.

 

لەپەیامەکەدا ئێران ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە لە ئەنجامی هەڵە حیسابکردنی تواناکانی ئێران لەلایەن دوژمنەوە دەستیپێکردووە.

 

سەرچاوەکان بڵاویانکردەوە، مونیر ئیرادەی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەرەسەندن و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

ئەم لێدوانانە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانێکی فەرمی مونیر بۆ تاران، کە  لەگەڵ محەمەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە، بەڵام وردەکاری دانیشتنەکانی پشت  دەرگا داخراوەکان ئاشکرا نەکراون، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی وێنە فەرمییەکانی کۆبوونەوەکە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە شاندەکانی ئێران و پاکستان بە وردی پێداچوونەوە بەو پەیامانە دەکەن کە هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی ئیسلام ئابادەوە لە نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ کرابوون، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانە وەستاوەکانی نێوان هەردوولا.