داوادەکرێت لێکۆڵینەوە لەشەهیدبونی غه‌زه‌ل بکرێت کە ڕێگریكراوه‌ لەچارەسەرکردنی

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر بەگیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی بریندار بەناوی (غەزەل)، کۆمەڵێک لەپارێزەران، ڕۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایەتییان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی، داواکاری گشتیی‌و دەستەی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.


به‌گوێره‌ى ناوەڕۆکی یاداشتەکە، ئەو پێشمەرگەیە کە لەئەنجامی هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربوبوو، لەچەند نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی ڕێگریی لەچارەسەرکردنی کراوە، ئەمەش بوەتە هۆی تێکچونی باری تەندروستی‌و لەکۆتاییدا شەهیدبونی.

واژۆکارانی یاداشتەکە جەختدەکەنەوە، ئەو ڕەفتارە نەک هەر پێچەوانەی سوێندی پزیشکی‌و پرەنسیپە مرۆییەکانە، بەڵکو پێچەوانەی ڕاشکاوی مادەی (3) لەیاسای ماف‌و ئەرکەکانی نەخۆشە لەهەرێمی کوردستان، کە جەختدەکاتەوە، دەبێت بەبێ هیچ جیاکارییەکی نەتەوەیی، ڕەگەزی یان سیاسیی، مامەڵە لەگەڵ هەموو نەخۆشێکدا بکرێت.

داواکارییە سەرەکییەکان له‌و یاداشته‌دا بریتین له‌پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلەو بێلایەن بۆ دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمییەکان، سزادانی هەموو ئەو کەس‌و لایەنانەی ڕێگرییان لەچارەسەرکردنی ئەو بریندارە کردوە، هه‌روه‌ها ڕێگریکردن لەدوبارەبونەوەی ئەمجۆرە ڕوداوانە کە بەپێشینەیەکی مەترسیدار بۆ کەرتی تەندروستی‌و پرسی نەتەوەیی ناوبردراوە.

ئەم جوڵەیەی چالاکوانان دوای ئەوەدێت، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە هەندێک لەنەخۆشخانەکان لەژێر فشاری سیاسیی یان ترسدا، ئامادەنەبون ئەو پێشمەرگەیە وەربگرن، ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵی لەناو ڕای گشتیدا دروستکردوە.

ناوەکان:

ناوەکان
١- پەیمان عیزەدین - پارێزەر
٢- هاوکار عزەت -     ڕۆژنامەنوس
٣-د. سەروەر عبدالحمن  سەرۆکی دامەزراوەی  پەی
٤- ڕێزان شێخ دلێر / پارێزەر
٥- حەکیم عەبدوالکریم. چالاکوان
٦-کمال رەوف    ڕۆژنامەنوس
٧-د. جەعفەر عەلی  مامۆستای زانکۆ
٨- شنۆ عوسمان  ڕۆژنامەنوس
٩-ئارام هەڵەدنی چالاکوان
١٠-زانکۆ سەردار   ڕۆژنامەنوس
١١- سەرگوڵ ڕەزا  پارێزەر
١٢ -عەزیز رەوف  نوسەر و مامۆستای زانکۆ
١٣-ئاسۆس هەردی نوسەر
١٤-عوسمان زیندانێ
١٥- عەزیز ماملێ   کوردانی دانیشتوی فەرەنسا
١٦- ئاسۆی مام سەلیم  مامۆستا
١٧- عەزیز مستەفا   یاسایی
١٨-سیروان غەریب    ڕۆژنامەنوس
١٩-گۆران عەلی  کاسب
٢٠-حەسەن مارف چالاکی مەدەنی
٢١-سەلاح ڕەشید  نوسەر
٢٢-غازی فەتحوڵا
٢٣-شۆڕش ئەمین  چالاکی  مەدەنی
٢٤-د.ئەمین حسەین  نوسەر و ڕوناکبیر
٣٥- عەدنان عوسمان نوسەر و ڕۆژنامەنوس
٢٦-د. ئازاد وەرتێ
٢٧-بەرزان خورشید  نوسەر
٢٨-نەوزاد ساڵح  ڕۆژنامەنوس
٢٨-ئاری ئەحمەد ڕەحیم مامۆستا
٢٩- ڕێبوار عەلی مامۆستاو نوسەر
٣٠-ستار  ڕەسوڵ
٣١-سامان یاخی  چالاکی مەدەنی
٣٢-ڕۆشەن قاسم  ڕۆژنامەنوس
٣٣-نەبەز خالید  ڕۆژنامەنوس
٣٤-ئەردەڵان عەبدوڵا وەرگێڕ
٣٥-د. سەردار عەزیز نوسەر و ڕوناکبیر
٣٦-دڵشاد ئەنوەر  ڕۆژنامەنوس
٣٧-ئازاد عوسمان  ڕۆژنامەنوس
٣٨-محەمەد مەحمود  ڕۆژنامەنوس
٣٩-ئاراز محەمەد ڕۆژنامە نوس
٤٠-فاتح حەسەن چالاکوانی مەدەنی
٤١-کاروان یاسین محمد مامۆستا - دوکان
٤٢-د. شێرکۆ محەمەد ئەمین  مامۆستای زانکۆ
٤٣-سەیران عەبدوڵا   توێژەری کۆمەڵایەتی
٤٤-هانا شوان  ڕۆژنامەنوس
٤٥-غازی رەفعەت چالاکی مەدەنی
٤٦- حسێن ئاڵیەیی چالاکوان
٤٧-د.سادات عەبدوڵا مامۆستای یاریدەدەر
٤٨-ئازاد کەرکوکی دەرهێنەر
٤٩- هێرۆ سەباح مامۆستا
٥٠- جوان ڕەحیم چالاکی مەدەنی
٥١-فەرمان مەلا محەمەد نوسەر
٥٢-محەمەد گربداخی ڕۆژنامەنوس
٥٣-سروە عوسمان نوسەر
٥٤-خدر حەمە خان  چالاکوان
٥٥-ڕەحمان غەریب ڕۆژنامەنوس
٥٦-سمکۆ ڕەشید  چالاکی مەدەنی
٥٧-ئارام قادر سابیر  مامۆستای زانکۆ
٥٨-د. گەشە حەفید
٥٩-د. ئاریان ئیبراهیم نوسەر
٦٠-جوان مەحمود
٦١-ئارا ڕۆژبەیانی مامۆستا
٦٢-شیلان محەمەد فاتح
٦٣-د. ڕازاو گوڵ مەحمود
٦٤-سەرکەوت حەمە کەریم  مامۆستا
٦٥-نیاز سەعید  نوسەر
٦٦- سەرتیپ جەوهەر  ڕۆژنامەنوس
٦٧-شوان محەمەد ڕۆژنامەنوس
٦٨-دڵسۆز شەفیق زەنگەنە چالاکوان
٦٩-شاڵاو چۆمانی چالاکوان
٧٠-محەمەد مەعروف  پارێزەر
٧١-نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی مامۆستای زانکۆ
٧٢-عومەر ڕێشاوی  چالاکوان
٧٣-مستەفا کەڵەکنی چالاکوان
٧٤-ئیبراهیم بابان چالاکی سیاسی
٧٥-محەمەد خدر ڕەسول چالاکوان
٧٦-جەمال حەمید شاعیر و نوسەر
٧٧-زیلان محەمەد  ڕاگەیاندکار
٧٨- ڕۆزا حەمە صالح نوسەر و وەرگێڕ
٧٩-عەبدوڵا کەریم مەحمود  نوسەر
٨٠-شۆڕش خدر  چالاکوانی مەدەنی
٨١-یاسین حاجی ڕەشید خێڵانی  نوسەر
٨٢-سوارە مام مەحمود ڕۆژنامەنوس
٨٣- محەمەد مەحمود ساڵح بەرپرسی میدیای ئیرادە
٨٤-سەمەد محەمەد پارێزەر
٨٥-حازم کوتک پێشمەرگەی دێرین و نوسەر
٨٦-د.کامەران حەسەن
٨٧-ئاکۆ ئاکۆیی نوسەر و پێشمەرگەی دێرین
٨٨-سۆران ئەردەڵانی چالاکوانی مەدەنی
٨٩-نەهرۆ عاڵلایی ڕۆژنامەنوس
٩٠-هێرش ڕەشید ئەمین ڕۆژنامەنوس
٩١-ئاڤان نادر ڕۆژنامەنوس
٩٢-پەروین عەزیز  چالاکی مەدەنی
٩٣-ئاراز عەبدولڕەحمان هونەرمەند
٩٤-ئاکۆ قادر حەمە  کۆمەڵناس
٩٥-بابان جەعفەر  سەرۆکی دامەزراوەی واڵا
٩٦-هیوا سەید سەلیم  نوسەر و چالاکوان
٩٧- بەشدار عوسمان
٩٨-سەرکەوت بابان سەرۆکی ڕێکخراوی DYEO
٩٩- کنێر عەبدوڵا- نوسەر
١٠٠-بەهار مونزیر - چالاکوانی مافەکانی ژنان
١٠١-ڕێباز هاشم- چالاکوان
١٠٢-نیشتمان کمال، چالاکوان
١٠٣-حسین لە تیف/ شاعیر و ڕەخنەگر