شارپرێس:
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ئاشكرایكرد، حكومهتى عێراق بەشێوەیەکی کردەیی دەستیکردوە بەهەناردەکردنی نهوت لهڕێگهى بارهەڵگرهكانى سوتهمهنى بەرەو کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست، ئەوەش لەڕێگەی بەکارهێنانی خاکی سوریا وەک ڕێڕەوێکی ستراتیژیی.
سهرۆكى سوریا ڕایگهیاند، "گواستنەوەکە لەئێستادا بەڕێگەی وشکانیو لەڕێگەی تانکەرەوە لەپارێزگای ئەنباری عێراقەوە بۆ پاڵاوگەو بەندەری بانیاس لەسوریا ئەنجامدەدرێت، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گرێبەستی گواستنەوەی 650 هەزار تۆن نهوتى بەشێوەی مانگانە لەم ڕێگەیەوە واژۆکردوە".
ئەم هەنگاوە دوای پەککەوتنی هەناردەی عێراق لەڕێگەی گەروی هورمزەوە دێت، کە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکەو پڕبونی کۆگاکانی نەوتی عێراقەوە بوەو لە15ى نیسانی 2026یش یەکەم کەشتیی نەوتهەڵگر لەبەندەری بانیاس دەستی بەبارکردنی 500 هەزار تۆن نەوتى عێراق کردوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
چاودێران دهڵێن، ئەم گۆڕانکارییە سوریا دەگەڕێنێتەوەسەر نەخشەی وزەی ناوچەکەو وەک خاڵێکی گرنگی گواستنەوە لەنێوان عێراقو وڵاتانی ڕۆژئاوا دەردەکەوێت، کە دەبێتە هۆی بوژانەوەی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
