هاوڕێیەکی غەزەڵ: خەڵکی سلێمانی هاوکارمان بوون و ئێمەیان بەتەنها بەجێنەهێشت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

تەلار ئیوەر هاوڕێی شەهید غەزەڵ زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت، پێزانینمان بۆ خەڵکی شاری سلێمانی هەیە کە لەگەڵمان هاوکار بوون و ئێمەیان بەتەنیا جێنەهێشت. 

 

تەلار ئیوەر، هاوڕێیەکی شەهید غەزەڵ مەولان لەڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەداخەوە بەهۆی هێرشی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی کەمپە مەدەنییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوڕێی ئازیزمان غەزەڵ مەولان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی ئازیزی بەخت کرد. ڕۆژی سێسەممە ١٦/٤/٢٠٢٥  من (تەلار ئیوەر تەنها وەک هاوڕێیەکی گیانبەختکردوو غەزەڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دوو ئەندامی سەرکردایەتی هاوڕێ ئازاد سەڵەواتی – کاروان ئیوەر)، پەیوەندیم بە خاتوو بەهار مونزیرەوە کرد و داوام لێکردن شوێنێکمان بۆ پەیدا بکەن بۆ شوردنی تەرمی غەزاڵی گیانبەختکردوو.

 

دەشڵێت، تێمێک کە پێکهاتبوون لە (هاوڕێیان شەدە بەشیر، گمۆ محەممەد، بەهار مونزیر) وتیان بۆچی ئەیشۆرن مەگەر شەهید نییە؟ وتم من لەگەڵ تەرمی غەزەڵ بووم و بینیومە  بۆیە هەم من و هەم چەند هاوڕێیەکیتر بە پێویستی دەزانین بیشۆرین، هاوڕی بەهار لەسەر داوای ئێمە وتی بەسەرچاو، بەدوای شوێنی شۆردنی تەرمی ژناندا گەڕان، پێشنیاری مزگەوت درابوو بەم هاوڕێ دڵسۆزانە، ئەوانیش سەردانی مزگەوتی (ئەحمەدی حاجی عەلی)یان کردبوو، بەڵام نۆژەن دەکرایەوە، داوامان لێکردنەوە سەردانی شوێنێکیتر بکەن لەبەر ئەوەی ئێمە خۆمان بنکە و بارەگاکانمان لەژێر بۆردوومانی درۆن و مووشەکدا بوو، سەردانی مزگەوتی شێخ سەعیدی پیرانیان کردبوو و لەوێ پێشوازییان لێکردبوون و هەموو ئامادەکارییەکانیان کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتژمێر دووی هەمان ڕۆژ ڕژێمی ئێران گۆڕستانی زڕگوێزی بە بیانووی حزووری ئێمە، مووشەک باران کرد، ئێمە ناچار بووین وەرگرتن و بەخاک سپاردنی تەرمی گیانبەختکردوو غەزەڵ بۆ چەند کاتژمێرێک دوا بخەین.

هەروەها ئەو هاوڕێیەی غەزەڵ ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر دۆخی ئەمنی ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵ تەرمی غەزەڵ بووین نەماندەتوانی پێوەندی بە هاوڕێ نەوید مێهراوەرەوە بکەین و ئاگاداری بکەین کە ئێمە (ئەو کەسانەی لە پزیشکی داد بووین)، هاوڕێ بەهار مونزیر و هاوڕێیانیمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بۆ مزگەوتیک بگەڕێن بۆ شۆردنی گیانبەختکردوو غەزەڵ، هەر بۆیە هاوڕێ نەوید مێهراوەر ئاگاداری ئەو راسپاردەی ئێمە بۆ خاتوو بەهار و هاوڕێیانی نەبووە.

دەشڵێت، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆم، وەک هاوڕێی تەرمی گیانبەختکردوو غەزەڵ مەولان، ئاراستەی خەڵکی دڵسۆز و بەئەمەگی شاری سلێمانی، بەتایبەتی ئەو هاوڕێ بەڕێزانەی کە خۆمان ڕامان سپاردبوون و هەموو خەڵکی شاری سلێمانی دەکەین کە بە پەرۆشەوە لەگەڵمان هاوکار بوون و ئێمەیان بەتەنیا جێنەهێشت.

 

بەپەلە