شارپرێس:
لەکاتێکدا ناوچەکە لەسەر تەقینەوەیە، سوپای ئێران پەیامێکی
توندو ڕاشکاو ئاراستەی جیهان دەکات، عەمید عەلی ڕەزا شێخ یەکێک لەبڕیاردەرانی باڵای
سوپاى ئێران، پەردە لەسەر ڕاستییەکی سەربازیی لادەباتو دهڵێت، "ئەگەر هێز نەبێت،
دانوستانیش بونی نییە".
عەمید عهلى ڕهزا لەنوێترین لێدوانیدا، دانیشتنی نەیارانی
وڵاتەکەی لەسەر مێزی گفتوگۆ، وەک "نیشانەی لاوازی" نابینێت، بەڵکو وەک
"دانپێدانانێکی ناچاریی" بەهێزی ئێران وەسفدەکات.
ئەو پێیوایە، تەنها کاتێک دوژمن پەنا بۆ دیپلۆماسی دەبات،
کە تێبگات لەمەیدانی جەنگدا هیچ دەرفەتێکی بۆ سەرکەوتن نەماوەو گەیشتوەتە خاڵی
هاوسەنگی هێز.
ئهو فهرمانده باڵایهى سوپاى پاسداران ئاماژە بەوەشدەکات،
ئێران لەقۆناغێکی هەستیاردا بوە؛ لەدەستدانی سەرکردەو ژەنەراڵە باڵاکان دەبوو ببێتە
هۆی پاشەکشە، بەڵام تاران توانیی ئەم ههڕهشهیه بگۆڕێت بۆ وەڵامێکی وردو پیشەیی،
وهكو دهڵێت، "ئەمەش تەنها شەڕی یەک بەرە نەبوە، بەڵکو ئێران لەیەک کاتدا لە
12 بەرەی جیاوازدا قەیرانو ململانێی سەربازیی بەڕێوەبردوە".
چاودێران پێیانوایه،
ئەم لێدوانانە ئەوە دەسەلمێنن کە ستراتیژی نوێی سەربازیی ئێران پشت بەهێزی ڕێگریی
دەبەستێت، فهرمانده باڵاكهى سوپاش جهختدهكاتهوه،
"کلیلەکانی ئاشتیی لەگیرفانی ئەوانەدایە کە لەمەیدانەکەدا ئامادەییان هەیە، ئێران
ئێستا نەک وەک لایەنێکی بەرگریکار، بەڵکو وەک هێزێکی خاوەن هەژمون دەردەکەوێت کە دەتوانێت
لە 12 بهرهدا شەڕبکاتو لەسەر مێزی دانوستانیش مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت".
