شارپرێس:
وتەبێژی بارەگای خاتەمول ئەنبیا لهپهیامێكى توند‌و هه‌ڕه‌شه ئامێزدا هۆشداریى به‌ئه‌مریكا دهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تۆڵه‌ى ئه‌و چهتهگهریهى ئه‌نجامتاندا، به‌توندترین شێوه ده‌كه‌ینه‌وه".
خاتەمول ئەنبیا ده‌ڵێت، "ئەمریکای داگیرکەر بەپێشێلکردنی ئاگربەست‌و ئەنجامدانی چەتەیی دەریایی، هێرشیکردوهتەسەر کەشتییەکی بازرگانیی ئێران لەدەریای عومان‌و دوای تەقەکردن‌و پەکخستنی سیستەمی کەشتییەکە، ژمارەیەک هێزی دەریایی خۆی تێیدا دابەزاندوە".
هەروەک ڕاشیگه‌یاندوه، "ئێمە وەک هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتوندی هۆشداریدەدەین کە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەو تۆڵەسەندنەوەیەکی خێرا بەرامبەر ئەم دەستدرێژیی‌و چەتەییەی سوپای ئەمریکا ئەنجامدەدەینو ئەم کردارە بێوەڵام نامێنێتەوە".
دەشڵێت، "بەڵێندەدەین لەنزیکترینکاتدا وەڵامی ئەم تاوانە دەدەینەوەو هەمولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ئامادەی ڕوبەڕوبونەوەینو بەرگریی لەمافەکانی خۆمان دەکەین‌و هێرشکاران باجەکەی دەدەن".