شارپرێس:
موهەنەد غالب ئەسەدی فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق وادەی گەیشتنی سیستەمێکی نوێی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ڕاگەیاند.
ئەسەدی بە سومەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، "سیستەمێکی مووشەکی بەرگری ئاسمانی زۆر پێشکەوتوو لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دەگاتە دەستمان و توانای پێشکەوتوو بۆ فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دابین دەکات کە وای لێدەکات بەشێکی زۆر لە ئەرکەکانی ئەنجام بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سیستەمەکە زۆر پێشکەوتوو دەبێت، توانای بەرەنگاربوونەوەی ئامانجەکانی وەک فڕۆکە و ئامانجە ئاسمانییەکانی دیکەی دەبێت، هەروەها توانای کارکردنی هەیە لە ژێر بارودۆخی پێشکەوتووی شەڕی ئەلیکترۆنیدا".
ئ.ه