شارپرێس:
تێڕوانینەکان لەسەر ژمارەی ژەمە خۆراکییە گونجاوەکان لەڕۆژێکدا جیاوازن، چونکە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، گرنگتر لەژمارەی ژەمەکان، کوالێتی خۆراکو کۆی گشتیی کالۆرییەکانە.
پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن ڕێژەی میتابۆلیزم (هەرسکردنی خۆراک) زۆر بەدوبارەبونەوەی خواردن کاریگەر نابێت، بەڵام کەمکردنەوەی ژەمەکان لەوانەیە یارمەتیدەربێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزوی خواردنو پاراستنی کێش.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سێ ژەمی سەرەکیی لەڕۆژێکدا (نانی بەیانی، نانی نیوەڕۆ، نانی ئێوارە) پێشنیازدەکات، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی ژەمی سوکی تەندروست بۆ دورکەوتنەوە لەبرسێتیی زۆر.
هەندێک سیستەم، وەک ڕۆژوی پچڕپچڕ، پشت بەدوو ژەم لەڕۆژێکدا دەبەستنو تەنها بۆ هەندێک کەس گونجاوە.
گرنگترین شت بریتییە لەهاوسەنگی پێکهاتە خۆراکییەکان لەهەر ژەمێکدا، کە بریتین لەپرۆتین، کاربۆهیدرات، چەوریی تەندروستو ڕیشاڵەکان.
باشترین سیستەم ئەوەیە کە لەگەڵ شێوازی ژیانی تاکەکەسی بگونجێتو تێربونیو چالاکی پێببەخشێت بەبێ زیادەڕۆیی یان بێبەشکردن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی