سەرۆکی ئیسرائیل هۆشداریی لە داڕمانی وڵاتەکەیان دەدات

جیهان

04/11/2025‌ 977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیسحاق هێرتسۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، هۆشداریداوە لەبارەی ئاستێکی باڵای توندوتیژی و وروژاندن کە هاوشێوەی ئەو دۆخەیە پێش تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، ئیسحاق ڕابین، هەبوو.

 
بەپێی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، هێرتسۆگ ڕایگەیاندووە: "دوای سێ دەیە، هێشتا هەمان ئاماژەکان دەبینین، ڕەنگە زیاتریش بن؛ زمانی زبر و بێڕێزانە، تۆمەتی خیانەت و ناپاکیی، ژەهرێک کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گۆڕەپانی گشتییدا بڵاوبووەتەوە، هەروەک توندوتیژی لە هەموو شێوەکانیدا".

وتیشی کە "دوای 30 ساڵ لە تیرۆرکردنی ڕابین، هێشتا ڕووبەڕووی ئەم توندوتیژییە ترسناکە لە کۆمەڵگەکەماندا دەبینەوە، ئەمە شتێکی مەعقوڵ نییە. ئەمە هەڕەشەیەکی ستراتیژییە بە هەموو ماناکانی".

سەرۆکی ئیسرائیل هۆشداریداوە لەبارەی توندوتیژی دژ بە فەرمانبەرانی گشتیy، بەرپرسانی سوپا، شەباک، داواکارانی گشتyی و دادوەران، ئەندامانی کنێسێت، تەنانەت سەرۆک وەزیرانیش.

لە کۆتاییدا جەختی کردتەوە و دەڵێت: "ئێمە جارێکی تر لەسەر لێواری داڕمانین، نابێت بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە توندوتیژی بکرێت".
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە