شارپرێس:
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیامێکی فەرمی ئاڕاستەی شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانو سەرکردەو چەکدارانی حزبەکە کرد، تێیدا جەختی لەسەر بەردەوامی پشتیوانیی ستراتیژیی تاران بۆ لوبنان کردەوە.
خامنەیی لەپەیامەکەیدا کە لەوەڵامی نامەیەکی پێشوتری حزبوڵڵادا هاتوە، ڕایگەیاند، "ئێران لەسەر ڕێبازی ئیمام خومەینیو ڕێبەری کۆچکردوو عەلی خامنەیی بەردەوامدەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی سەروەریی لوبنانو ڕاگرتنی تەواوی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بەبێ هیچ مەرجێک، وەک بەندی یەکەمو سەرەکی لەڕەشنوسی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بەشەڕ لەگەڵ ئەمریکادا جێگیرکراوە.
ڕێبەری باڵای ئێران لەدرێژەی پەیامەکەیدا ستایشی خۆڕاگرییو قوربانیدانی گەلی لوبنانی کرد، بەتایبەتی دانیشتوانی باشوری ئەو وڵاتەو جەختیكردوهتهوه، "بەرگریکردن لەحزبوڵڵا سیاسەتێکی ستراتیژی نەگۆڕی ئێرانەو لەئێستاشدا بەهۆی تاوانەکانی ئیسرائیلو سیاسەتەکانی ئەمریکاوە، تەنها ڕێگە لەبەردەم ئازادیخوازاندا پشتبەستنە بەبەرگریی، سڵاوو ڕێزم ئاڕاستەی ڕۆحی سەکردەکانی پێشوی حزبەکەو لەسەرویانەوە حەسەن نەسروڵڵا دهكهم".