كەشناسی عێراق شەپۆلێكی سێ ڕۆژەی بارانبارینی لەهەرێم ڕاگەیاند

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی كەشناسی عێراق ئاشكرایكرد،  لەڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لەناوچە جیاوازەكانی عێراق بەتایبەت هەریمی كوردستان دەكات و دەڵێت، شەپۆلەكە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.


دەستەی کەشناسیی عێراق، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،"سبەی پێنجشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار دەبێتە هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش لەتۆمارەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە".

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، کەشوهەوای ڕۆژی هەینی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لەناوچەکانی باشور، پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی باکورو باشور نزیک دەبن لەڕۆژی پێشو و لەناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک بەرزدەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕو، "ڕۆژی شەممەی داهاتو کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی کەم لەناوچەکانی باکورو بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەکانی ناوەڕاست لەشەودا، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران و هەورەتریشقەی سوک بۆ مامناوەند بەتایبەت لەناوچەكانی باكور.