بۆچی ترەمپ بڕیاریدا مادۆرۆ قۆڵبەست بکات؟

ڤیدێۆ

04/01/2026‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەو هۆکارانەی کە ترەمپی تورکرد و لە بەرەبەیانێکی زوودا بە‌هێزێکی ئامادە کراوی تایبەتەوە خۆی و خیزانەکەیان دەستگیرکرد و بۆ نیویۆرک گواستیانەوە بریتین لەمانە

یەکەم ، مادۆرۆ وەک دوژمنێکی ژمارە یەکی ئەمریکا هەژمار دەکرێت ، کە کۆشکی سپی پییوایە مادۆرۆ سەرچاوەی کێشە درێژخایەنەکانبووە کە بەرۆکی ئەمریکای گرتووە
‎ئیدارەی ترەمپ ڤەنزوێلا ، کوبا و نیکاراگوای وەک یاریزانی سەرەکی لە "میحوەری سۆسیالیزم" سەیر دەکرد، کۆڵۆمبیاش لە ژێر چاودێریدایە

 مانگی ڕابردوو ترامپ هۆشداریی دا بە گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا کە پێویستە "ئاگاداری" ئەوەبێت لە ڕۆیشتنی کۆکاین بۆ ئەمریکا.

دووەم. بازرگانیکردن بە کۆکاین:

ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڤەنزوێلا لە ڕێگەی پاڵپشتی دەوڵەتەوە بەشدارە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە. مادۆرۆی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئەنقەست ئەندامانی ئەو گروپانە ڕەوانەی ئەمریکا دەکات.
سێێەم: نەوت

ترامپ دەڵێت ڤەنزوێلا کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی ناسراوی جیهانە، نەوتی ئەمریکای "دزیوە"، ئەمەش بە ئاماژەدان بە دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەکانی دوای بە نیشتمانیکردنی نەوتی ڤەنزوێلا.

چووارەم: کۆچکردن:
داڕمانی ئابووری و سەرکوتی سەردەمی ڕژێمی مادۆرۆ بووەتە هۆی کۆچی بەکۆمەڵ و لە ماوەی دە ساڵدا ٨ ملیۆن هاووڵاتی ڤەنزوێلا هەڵاتوون. ئەمەش کێشەیەکی بۆ ئەمریکا دروستکردووە، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠٢٥ ترامپ گەڕایەوە سەر پۆستەکەی و سنووردارکردنی ڕۆیشتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا پایەیەکی سەرەکی پلاتفۆرمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بوو.

پێنجەم: زێڕ:
ئەمریکا پێی وایە یەدەگی زێڕی بەرفراوانی ڤەنزوێلا بۆ چەندین ساڵە یارمەتی ئەو وڵاتەی داوە بەرگەی فشارەکانی ئەمریکا بگرێت، بەو پێیەی بۆ کڕینی چەک و سووتەمەنی و پارەی کاش بەکاری هێناوە.

شەشەم: دۆستانی بیانی مادۆرۆ:

ڤەنزوێلا لەگەڵ چەند نەیارێکی ئەمریکا هاوپەیمانە. هەندێک لە لایەنگرانی ترەمپ دەستگیرکردنی مادۆرۆیان بە هۆشدارییەک بۆ "دەسەڵاتە دوورەکان" وەسف کردووە بۆ ئەوەی لە نیوەگۆی ڕۆژئاوا دووربکەونەوە.

چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ڤەنزوێلایە و دەستوەردانی ئەمریکای لە ڤەنزوێلا شەرمەزار کردووە
هەروەها ئێران بەوەکالەتی ، حزبوڵڵا، لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ ڤەنزوێلادا وەستاون.

هەروەها ڕووسیا و ڤەنزوێلاهاوبەشییەکی درێژخایەنیان پێکەوە هەیە ئەمریکاش لەمە نیگەرانە و بە مەترسی بۆسەر وڵاتەکەی دەزانی

هەمووان ئەو پرسیارە دەکەن لە ژێر رۆشنایی ئەم هۆکارانەدا دەبێت دوای مادۆرۆ سەرەی کێ بێت کە ترەمپ و کۆشکی سپی بریاری کۆتایی دەسەڵاتەکەی بدەن.