محەمەد حاجی مەحمود: هێزەكانی سۆسیالیست ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی هەر جموجوڵێكی رژێمی عەلی زەیدی لەکوردستان

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارەکانی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە، محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، خەڵكی كوردستان بەهیچ شێوەیەك تەسلیمی رژێمی عێراق نابێت.

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوەکرد،" هێزەكانی سۆسیالیست ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی هەر جموجوڵێكی رژێمی عەلی زەیدی و عێراق لە هەرجێگەیەكی كوردستان بێت ".

وتیشی،" داوا لە پارتی و یەكێتی دەكەم (هەرچەندە بەیاننامەیەكی شەرمنانەیان دەركردووە)  پێویستە بە جورئەتەوە دابنیشن، ئەو پلانانەی بەرامبەر بە میلەتەكەمان دانراوە تێكی بشكێنن ".

محەمەد حاجی مەحمود باسی لەوەشکرد،" بە عەلی زەیدی دەڵێم كە منداڵە بڕوات پرس بە بە تەمەنەكانی عەرەب بكات و مێژووش بخوێنێتەوە ".

دەشڵێت،" ئەگەر عێراق غیرەتی هەیە ئەو بنکەی ئیسڕائیل کەلەنزیکی کەربەلایە دەری بکەن ".