شارپرێس:
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریكی، لەزاری بەرپرسانی سوپای ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، جموجۆڵی فڕۆكە بۆمبهاوێژەكانی ئەمریکا دوای ئەوەی خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، لەئێستادا ئامادەكارییەكان ڕاگیراوە.
ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "پێیانوتوم كوشتنی هاوڵاتیان وەستاوەو چی دیكە كەس لەسێدارە نادرێت، بەڵام دەبێت لێكۆڵینەوە لەزانیارییەكان بكەین".
هاوكات دۆناڵد ترەمپ لەلێدوانێكدا بەكەناڵی ئێن بی سی وڵاتهكهى وتوه، "لێدان لەئێران دەبێت ببێتە هۆی ڕوخانی ڕژێمو نابێت هێرشەكە بۆسەر ئێران ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێک کە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت".
جەختیشیكردهوە لەوەی، هەر چالاکیەکی سەربازیی لەدژی ئێران، دەبێت خێراو یەکلاکەرەوە بێت.
كەناڵهكه باسی لەوەشكردوە، "ڕاوێژکارانی ترەمپ گەرەنتی ڕوخانی ڕژێمی ئێرانیان نەکردوە دوای هێرشەكەی ئەمریکا".