شارپرێس:
ئێران هۆشداریی کۆتایی دەداتە هەرێمی کوردستانو لهپهیامێكى توندو ههڕهشه ئامێزدا ڕایدهگهیهنێت، "یان کۆنتڕۆڵی سنورەکان، یان وێرانکردنی ژێرخانەکانت".
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران، پەیامێکی توندى ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردو ڕایگەیاند، "تاران هاوکێشەیەکی نوێی سەربازیی لەناوچەکەدا چەسپاندوە".
ئەحمەدیان بەئاماژەدان بەوەی کە سەردەمی دانبەخۆداگرتن کۆتاییهاتوە، هۆشداریدا کە هەر جۆرە جوڵەیەکی گروپە کوردییە دژبەرەکانی ئێران لەناو خاکی هەرێمەوە، ڕوبەڕوی وەڵامێکی وێرانکەر دەبێتەوە.
ئەحمەدیان جەختیکردەوە، "ئەگەر پێشتر تەنها بنکەى هێزهكانى دژبهرى ئێران یان ناوەندە بیانییەکانیان کردبێتە ئامانج، ئەمجارە تەواوی دامەزراوەو ژێرخانە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە ئامانجی موشەکەکانی ئێران، ئێران هەڕەشەی ئەوەشدەکات کە چیتر پشتیوانییەکانی بۆ هەرێم نامێنێتو ئەو پەیوەندییە مێژوییەی لەکاتە سەختەکاندا وەک شەڕی داعش هەبوو، کۆتایی پێدەهێنێت".
ههروهك ئهو بهرپرسه ئێرانیه ئهوهشى ڕونكردهوه، تاران جهختدهكاتهوه ستراتیژییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلی لەناوچەکە تێکشکاندوەو ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.
بهبڕواى چاودێران، ئەم هۆشدارییە توندە، نیشانەی ئەوەیە کە ئێران ئاسایشی سنورەکانی بەهێڵی سور دەزانێتو ئامادەیە پەیوەندییە سیاسییو ئابورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکاتە قوربانیی ئەو ئامانجە.
