شارپرێس:
سەرۆکى یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان به‌په‌یامێك هه‌سه‌ده تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ڕێكنه‌كه‌وتن‌و ده‌ڵێت، "بەهێزەوە پشتیوانی لەبڕیارەکانی ئەحمەد شەرع دەکەم خوا بیپارێزێت".
د.عه‌لى قه‌ره‌داغى سەرۆکى یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "بەفەزڵی خودای گەورە تەمەنم بەخزمەتکردنی ئیسلام‌و عەقیدەکەیی‌و شانازی‌کردن بەناسنامەی ئیسلامی خۆم‌و بڵاوکردنەوەی پەیامی ڕاستەقینە بەسەربردوە، به‌ڵام به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تۆمه‌تباركرام‌و جێگه‌ی سەرسوڕمانە کە مولحیدە توندڕەوەکانی کورد، شانبەشانی ئاڵای تورکیا وێنەکەم دەسوتێنن".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى سوریا د. عه‌لى قه‌ره‌داغى نوسیویه‌تى، "من بۆ سوریا تەنها داوای ئاشتەوایی‌و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنى نێوان هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تم كرد به‌ئامانجى کۆتاییهێنان بەخوێنڕشتن، به‌ڵام هه‌سه‌ده پابەند نەبوو، هه‌ربۆیه ئەوان بەرپرسیارێتی ئه‌م دۆخه لەئەستۆ دەگرن".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا قه‌ره‌داغى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "له‌و ڕوه‌شه‌وه بەتوندی پشتگیریم لەبڕیارەکانی سەرۆک ئەحمەد شه‌رع کردوه خوا بیپارێزێت".