وەزیری دەرەوەی سوریا و سەرۆكی مۆساد كۆبوونەوە

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ ڕۆمان گۆفمان سەرۆكی مۆسادی ئیسرائیل كۆبووەوە لە هەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب.


ماڵپەڕی ئەكسیۆش بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار، ڕایگەیاندووە، كۆبوونەوەكە دوای چەند ڕۆژێك لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەی ئاسمانی ئەبو ئەلزوهور لە باكوری سوریا هات، كە بووە هۆی بەرزبوونەوەی  ئاستی گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

لە ڕاپۆرتەكەدا شوێنی كۆبوونەوەكە و وردەكاری گفتوگۆكان و كێ ڕێكخستووە ئاشكرا نەكراوە. نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك بدات و وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی سوریا وەڵامی داواكاریی ئەكسیۆسی نەدایەوە بۆ لێدوان.