تەرمی سێ كەس لەماڵێكدا بەكوژراوی دۆزرایەوە

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 816 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڕەكی ‌شۆڕشی شاری هه‌ولێر ته‌رمی سێ  كەس لەماڵێكدا به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه‌.


كەمێك لەمەوبەر، له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی سێ كه‌س كه‌ ژن و پیاوێك و كوڕێكن له‌ناو ماڵێكدا دۆزرانه‌وه‌.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تەرمەكان ئاسەواری چەقۆو لێدان بەجەستەیانەوە دیارە.

لەئێستادا تەرمی هەر سێ قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

هاوکات پۆلیس تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕوداوەکەی دەستنیشان نەکردووە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیر نەکراون، بۆ ئەم مەبەستە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچونن بۆ دۆزینەوەیان.