شارپرێس:
زانكۆى ئه‌مریكى ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆى قه‌ده‌غه‌كردنى ئاڵاى كوردستان له‌ناو زانكۆكه‌دا، بەرپرسی پەیوەندییەکان‌و ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی-ش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه هۆكارى بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆكه ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت، "سبه‌ینێ گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵمان هه‌یه بۆ پشتیوانیى ڕۆژئاواى كوردستان".
هەڵکەوت چەلەبی بەرپرسی پەیوەندییەکان‌و ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی به‌شارپرێسى وت، "ئه‌مڕۆ ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبوه‌وه گوایه له‌زانكۆى ئه‌مریكى ڕێگریكراوه له‌ئاڵاى كوردستان‌و ڕێگه‌نه‌دراوه له‌ناو زانكۆكه‌دا هه‌ڵبكرێت".
وتیشى:"چیرۆكى ئه‌و بابه‌ته له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه، ئه‌مڕۆ خوێندكارێكى زانكۆكه‌مان به‌جلوبه‌رگى كوردی‌و ئۆتۆمبێله‌كه كه ئاڵاى كوردستانى پێوه‌كردوه ویستویه‌تى بچێته ناو زانكۆ، پاسه‌وانانى زانكۆكه‌ش پێیانوتوه، ئه‌گه‌ر بۆ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه هاتوى ئه‌وا سبه‌ینێیه، ئه‌گه‌ریش ده‌وامت هه‌یه ده‌توانى بچیته ناو زانكۆوه، ئه‌گه‌ر ده‌وامیشت نییه ئه‌وا بۆت نییه تێپه‌ڕبیت".
وه‌كو چه‌له‌بى وتى، "دواى ئه‌م گفتوگۆیه، خوێندكاره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و پۆستێكى كردوه‌و نوسیویه‌تى، له‌زانكۆى ئه‌مریكى له‌سلێمانى ڕێگریى له‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وه ڕاست نییه‌و ئێمه بڕیارمانداوه سبه‌ینێ سێشه‌ممه، كه‌رنه‌ڤاڵێكى گه‌وره بۆ پشتیوانى ڕۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین، بۆیه هیچ ڕێگرییه‌ك له‌هه‌ڵكردنى ئاڵا نه‌كراوه‌و ناشكرێت".
