شارپرێس:
میدیای سوریا بڵاویکردەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەڕێکاری ئەمنیی توند، 300 زیندانیی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق گوازراونەتەوە.
بهگوێرهى کەناڵی "ئەلئەخباریە"، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڕی یەکەمدا 150 کەسو لەگەڕی دوەمدا 150 زیندانی دیكهى لەگرتوخانەی سناعە لەحەسەکە گواستوهتەوە.
باس لەوەشکراوە، پرۆسەکە بەنهێنییەکی زۆرو لەژێر سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا لەدرەنگانی شەودا ئەنجامدراوە، ئەمەش لەترسی هێرشی شانە نوستوەکانی داعش بۆسەر کاروانەکان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندوه، ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوبوەو گواستنەوەی 150 چەکداری سەرەتا جێبەجێکراوە.
هەروەک براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم، پێشتر پلانی گواستنەوەی تاوەکو حهوت ههزار دەستگیرکراوی داعش بەشێوەیەکی ڕێکخراوو ئارام ئاشکراکرد.
سێنتکۆم داوای لەدیمەشق کردوە پشتگیریی ئەم پلانە بکاتو پابەندی ئاگربەست بێت لەگەڵ هێزە کوردییەکان بۆ ئەوەی ڕێگریی لەجێبەجێکردنی پرۆسەکە نەکرێت.