شارپرێس:
لەعەفرینەوە بۆ ڕەققە..
چیرۆکی ئەو کوردەی بوەتە سەرمەشق بۆ په‌لاماردانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و گه‌نجانى گه‌له‌كه‌ى
خۆى، ئێستا ئه‌وكه‌سه، وەک دەستەڕاستی ئەحمەد شەرع سه‌رۆكى سوریا ته‌ماشا ده‌كرێت،
له‌بنه‌ڕه‌تیشدا خەڵکی دەوروبەری عەفرینەو ناوی (ئازاد شەعبۆ)یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و
به‌دواداچونه‌ى شارپرێس بۆ چه‌كداره توندڕه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع كردویه‌تى، ئازاد
شەعبۆ زیاتر لە 10 ساڵە لەڕیزی گروپە چەکدارە توندڕه‌وو تیرۆریستیه‌كانى سوریا، دژی
ڕۆژئاوای کوردستان دەجەنگێت‌و ده‌ستى سوره به‌خوێنى هه‌زاران هاوڵاتى سڤیل‌و شه‌ڕڤانى
گه‌له‌كه‌ى خۆى.
زانیارییه‌كان
باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، شه‌عبۆ، سەرەتا لەگەڵ سوپای ئازاد‌و سه‌ربازانى تورك ده‌ركه‌وتوه‌و
لەساته‌وه‌ختى په‌لاماره‌كانى توركیا‌و گروپه توندڕه‌وو تیرۆریستیه‌كان بۆسه‌ر عەزازو
ده‌وروبه‌رى له‌ڕۆژئاواى كوردستان، ئه‌و كورده خوێنڕێژه، ڕۆڵی سەرەکی هەبوه لەهاوکاریکردنی
سوپای تورکیا‌و شه‌هیدكردنى چه‌ندین هاوڵاتى سڤیلدا.
هه‌روه‌ك زانیارییه‌كان
ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن، ئه‌و ئازاد ناوه، وەک سەرمەشقێک لەپێشەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی
داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوا خۆى باداوه‌و ده‌ستى باڵاى هه‌بوه به‌هۆى شاره‌زایى وردى
له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆ نمونه، ساڵی 2018 هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا، بەشداریكردوه
لەداگیرکردنی شارى عەفرینى كورداندا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ
شارپرێس ئه‌وه‌ى ڕونكرده‌وه، له‌كاتى داگیركردنى عه‌فرین، ئازاد شه‌عبۆ، وته‌بێژى
گروپێكى چه‌كدارى توندڕه‌و بوو به‌ناوى جه‌یش نوخبه كه به‌شێكبون له‌سوپاى سوریاى
ئازاد، ئه‌و گروپه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن توركیاوه فه‌رمانیان پێده‌كراو به‌شێكبون
له‌ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌نكه‌ره.
شارپرێس زانیاریى
ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، ئه‌و ئازاده، له‌ساڵى 2019شدا لەپه‌لامارى توركیا‌و گروپه
توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌و وڵاته، بۆسه‌ر (گرێ سپی)و (سەرێکانی)دا لەڕیزی پێشەوەی
هێرشبەران بوەو به‌شداریكردوه.
له‌ساڵى 2019شه‌وه
تاوه‌كو په‌لامارى گروپه‌كانى شه‌رعى سه‌رۆكى سوریا بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، له‌ناوچه
كوردیه داگیركراوه‌كاندا ڕۆڵێكى باڵاى هه‌بوه له‌ئازاردانى كوردان به‌تایبه‌ت له‌سه‌رێكانى‌و
شارى عه‌فرین‌و ده‌ستێكى باڵاشى هه‌بوه له‌تێك‌و پێكدانى باخه زه‌یتونه‌كانى
شارى عه‌فریندا.
شارپرێس ئه‌وه‌شى
زانیوه، ئێستادا ئازاد شەعبۆ پلەکەی بەرزكراوه‌ته‌وه له‌ناو ڕێزه‌كانى ده‌سته‌ى
ته‌حریر شام-ى ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و بوەتە فەرماندەی ژوری چالاکییەکانی ڕەققە، ناوبراو
لەگەڵ چەکدارو تیرۆریستەکانی شەرع، سەرپەرشتی‌و ئاراستەی په‌لاماره‌كان دەکات بۆسەر
ناوچە کوردییەکان.