چەکدارەکانی دیمەشق هێرشیان کردەسەر گوندێک

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

چەکدارەکانی حکومەتی کاتی بە ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی قرێ لەسنووری گرکێ لەکێ.

میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردەوە، چەتەکانی حکومەتی کاتی سوریا، جارێکی دیکە ئاگربەستیان پێشێلکردووە.

دەشڵێن، چەتەکان نزیکەی کاتژمێر ١٨:٠٠ بە ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی قرێ سەر بە شاری گرکێ لەکێ لە کانتۆنی جزیرێ

بۆردومانەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.