شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك هێزى تایبه‌تى دژه‌تیرۆر، بهچهكى قورس‌و جۆراوجۆره‌وه، توانییان گه‌مارۆى چه‌كداره‌كانى شه‌رع له‌سه‌ر كۆبانێ بشكێنێت‌و خۆى بگه‌یه‌نێته كۆبانێ، ڕۆژنامه‌نوسێكیش لهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.
محه‌مەد ڕەئوف ڕۆژنامەنوس لەڕۆژئاوای کوردستانەوە ئاشكرایكرد، له‌هه‌ردوو ڕ‌وى سهربازیىو مرۆییه‌وه گه‌مارۆى سه‌ر شارى كۆبانێ شكێندراوه.
زانیارییه‌كانى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه له‌كاتێكدایه، به‌یانى ئه‌مڕۆ 24 بارهەڵگر خۆراک‌و کەرەستەی فریاگوزاریی كه له‌لایه‌ن کۆمیساریای پەنابەرانه‌وه ئاماده‌كرابوو ڕه‌وانه‌ى كۆبانێ كراون‌و بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بگاته شاره‌كه.
محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "400 ئەندامی هێزەکانی دژهتیرۆرو كۆماندۆى ڕۆژئاواى كوردستان، بەچەکی جۆراوجۆرەوە گەیشتونەتە کۆبانێ‌و تەوقی سەربازییان شکاندوەو بەئۆتۆمبێلو زرێپۆشی درعەوە به‌سنوری شاره‌كه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه".
وه‌كو ئاشكرایكرد، "سه‌ره‌تا ئه‌و هێزه چونەتە تەبقەو دواتریش بەئاشکرا چونەتە سنوری کۆبانێ‌و جێگیربون".
کۆبانێ قەزایەکو حه‌وت ناحیەو 350 گوند لهخۆدهگرێو سه‌رجه‌میان گەمارۆی سەربازیی‌و مرۆییان لەسەربوو، به‌ڵام ئێستا سه‌رجه‌م گه‌مارۆكان شکێنراونو هێزەکەی دژهتیرۆرو کۆماندۆ لهسنورهكهنو 24 بارهەڵگرهكهى نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گاته شاره‌كه.
