شارپرێس:
دواى كشانه‌وه‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده له‌گرتوخانه‌ى شاره‌كانى دێره‌زورو ڕه‌ققه، میدیاكانى سوریا چه‌ندین تۆمه‌تیان ئاراسته‌ى شه‌ڕڤانان كردوه گوایه مێردمنداڵ‌و نه‌وجه‌وان له‌زیندانه‌كان بونه، له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌سه‌ده ڕونكردنه‌وه بۆ ڕاى گشتیى ده‌دات‌و چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات.
ئیدارەی زیندانەکانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "ئیدارەی زیندانەکانی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەیەوێت ئەوە ڕونبکاتەوە کە بەشێک لەبەندیخانەی ئەقتان لەشاری ڕەققە، ژمارەیەک نەوجەوانیان تێدابوە، هەندێکیان دەستیان لەتاوانی جۆراوجۆردا هەبوەو هاوكات سکاڵای فەرمییان لەسەر تۆمارکرابوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە".
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بەشێکی دیکەش له‌و نه‌وجه‌وانانه‌ى له‌زیندانه‌كاندا بون، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕێكخرابون‌و ئاماده‌كرابون بۆ كارى تێكده‌رانه".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بەهۆی بارودۆخی ئەمنیه‌وه، ئیدارەی زیندانەکان نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر ئەم نەوجەوانانەی لەناوەندی دەستبەسەرکردنی نەوجەوانانەوە گواستەوە بۆ زیندانی ئەقتان، لەماوەی مانەوەیان لەوێ، مامەڵەی تایبەتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرا به‌گوێره‌ى ستانداردە نێودەوڵەتییەکان‌و هه‌وڵدان بۆ چاکسازیی لەڕەفتارەکانیان‌و چاکسازیکردنیان لەڕوی دەرونی‌و کۆمەڵایەتییەوەو دڵنیابون لەدوبارە تێکەڵبونەوەی سەرکەوتووانەیان لەگەڵ کۆمەڵگه‌دا بۆ بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بكرێن".
