شارپرێس:
نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكومه‌ته‌كه‌ى
شه‌رع ئاشكرابوو كه ورده‌كاریى پێش چونه ناو ڕه‌ققه ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت،
"چوار هه‌زار چه‌كدارى نهێنیمان ڕێكخستبوو به‌رله‌وه‌ى بچینه ڕه‌ققه، به‌ڵام
به‌شێكیان كوژراون‌و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شیان ده‌ستگیركران‌و چه‌ككران"، ده‌شڵێت،
"چیتر له‌ڕیزه‌كانى سوپادا نیم‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاى خودا".
عەبدولفەتاح محەمەد شێخ یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانى فیرقەی 42 وەزارەتی بەرگریی
حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه، لەهەژماری تایبەتییی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک پۆستێکی
کردوەو چه‌ندین ناكۆكى قووڵى له‌نێوان خۆیاندا ئاشكراكردوه، ده‌شڵێت، "بەهۆی
ئەو گلەیی‌و ناڕەزایەتییه‌كى زۆرى لەمامەڵەی وەزارەتی بەرگریی حکومەته‌كه‌ى دوای کۆنترۆڵکردنی
شاری ڕەققە، دەستی لەپۆستەکەی کێشاوەتەوە".
وه‌كو ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع نوسیویه‌تى،
"ماوەیەکی زۆر خەریکبوین تا توانیمان لەڕەققە چوار هه‌زار کەسی مەدەنی چەکدار
بکەین‌و چەند هەفتەیەکیش پێش هێرشەکەمان، سەرجەمیانمان ڕێکخست‌و ڕەققەمان بەچەکدارنی
ناوخۆیی ڕزگارکرد".
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "بەڵام دوای ئازادکردنی ڕەققە، چەندین گروپ هاتنە
ناو شارەکەوە کە نازانین لەکوێوە هاتن، پۆلیسیش بەبیانوی ئەوەی نابێت چەک لەدەستی
خەڵکی مەدەنی بێت، دەستیانکرد بەوەرگرتنی چەک لەدەستی ئەو چەکدارە ناوخۆییانەی کە
شارەکەیان ئازادکردبوو، دواتریش سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران".
ئه‌وه‌شى وتوه، "سەرەتا، ئێمە بەفەرمانی فەرماندەی فیرقەی 42، زیاتر
لەچوار هه‌زار شەڕکەری مەدەنیمان لەناو پارێزگاکەو لەهەموو عەشیرەتەکان ڕێکخست".
ئه‌وه‌شى وتوه، "هەرچەندە هەندێک کەس بەوەزارەتی بەرگرییان ڕاگەیاند
کە ڕەققە دژی داگیرکەران (كه مه‌به‌ست لێى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌یه) ڕاپەڕین
ناکات، ئەو گەنجانە بەچەکی شەخسیی خۆیان هاوکاریی ڕزگارکردنی شارەکە بون، بەڵام بەداخەوە
هەر کە هێزە سەربازیی‌و ئەمنییەکان هاتن، دەستیان بەسەر چەکی ئەو گەنجانەدا گرت بەبیانوی
ئەوەی سڤیل بۆی نییە چەک هەڵبگرێت".
نوسیویه‌تى، "سوپاسی فیرقەی 42 دەکەم بۆ هاوکارییان، بەڵام ئەم درزە زۆر
گەورەیەو پینە ناکرێت".
دەشڵێت، "سەبارەت بەپرسی لێبوردنیش؛ من دژی لێبوردن نیم، تەنانەت ڕەنگە
زۆر لەگەڵیدابم، بەڵام ئەوەی تەحەممولی ناکرێت ئەوەیە کە لەسەرانی کوفر خۆش ببن‌و ڕاوەدوی
بچوکەکان بنێن کە کەسیان نییە داکۆکی‌یان لێبکات، لەکاتێکدا هەر ئەو تاوانبارانەبون
ئەوانیان تێوەگلاند".
هەروەک دەشڵێت، "ئەو بانگەشەیەی کە دەڵێت ئەوانە هەماهەنگییان هەبوە،
درۆیەکی ڕونە، ئەگەر هەماهەنگییان هەبوە،
بۆچی کودەتایان بەسەر (هەسەدە)دا نەکرد؟ تەنها ناردنی پۆتۆکۆڵ‌و زانیاریی کە هەموو
خەڵکی ڕەققە ناردویانە، نابێتە پاساو بۆ پاککردنەوەی مێژوی ئەو تاوانبارانە".
لەبەشێکی دیكه‌ى ڕوکردنەوەکەیدا ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەڵێت،
"لەڕوی عەشایەرییەوە، هۆزی (وەلدە) هۆزێکی ڕەسەنەو هەزاران شەهیدی داوە، ناکرێت
کەسێکی كه پێشتر هه‌سه‌ده بوه ببێتە شێخیان".
لەکۆتاییدا دەڵێت، "شۆڕشگێڕە ڕاستەقینەکان پەراوێزخراون، من لەکۆتایی
تەمەنمدا دەمەوێت یان لەزیندان لەگەڵ خودا تەنهابم، یان بەکارێکەوە بگەڕێمەوە لای
پەروەردگار کە شەفاعەتم بۆ بکات".
دواى ئه‌م پۆسته چاودێرانى سه‌ربازیى‌و سیاسیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان ڕایانگه‌یاند،
"ئەم نامەیه بەڵگەیە لەسەرئەوەی، هەر لەسەرەتاوە دیمەشق نیەتی ڕێکەوتنی نەبوەو
بەناوی ڕێکەوتنەوە دەستی دەستی بەهەسەدە کردوە تاکاتی پێویستی دەستبکەوێت بۆ
دروستکردنی شانەی نوستوو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەیا".
جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "هەروەها بەڵگەشە لەسەرئەوەی، لەحەسەکە
قامیشلۆو کۆبانێ، هەرکەسێک بەجلی مەدەنیەوە بگیرێت یان بکوژێت، ئەوە چه‌كدارو شانه‌ى
نوستوی دیمەشقە، نەک هاوڵاتی سڤیل".
