سەرۆکی یەکێتی: پێشوازی لەکاندیدکردنی مالکی دەکەین

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، پێشوازی لە کاندیدکردنی نوری مالکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین.

سەرۆکی یەکێتی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ھیوادارین ئەم ھەنگاوە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارە دەستووری و یاساییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.

دەشڵێت، جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بەحکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار، کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان و هێنانەدی خواستی خەڵکەکەمان بێت.