وەرگێڕ : عەزیز ماملێ
زیاتر لە 400 کەسایەتی ناوداری فەرەنسی، بانگەوازێك دەردەکەن و لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی «لومۆند» بڵاوبوەتەوە، داوا
دەکەن مافەکانی مرۆڤ و ئامانجەکانی گەلان قوربانی بەرژەوەندییە ئابوری و
جیوپۆلیتیکییەکان نەکرێن.
دەقی بانگەوازەکە:
لەکاتێکدا ڕۆژئاوای کوردستان و پرۆژەی سیاسییەکەی بەرەنگاری هێرشێکی سەربازیی
بێ وێنە دەبن کە لەلایەن حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ئەنجامدەدرێت، پێویستە ئەم
ڕاستییە بە ڕوونی بگوترێت: بە پێچەوانەی ئەوەی زۆرجار لە گوتارە میدیاییەکاندا
پیشان دەدرێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا ڕودەدات شەڕێکی کۆمەڵایەتی یان ئاینی نییە،
بەڵکوو پێکدادانی نێوان دوو تێڕوانین و دوو پرۆژەی سیاسیی جیاوازە بۆ داهاتوی سوریا.
حکومەتی سوریا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع دژ بە دیموکراسی و سەرکوتکەری مافە
سیاسییەکانە، هەروەها دژ بە مافەکانی ژنان و کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانیش.
ئەم هێرشانەی سوریا بۆ سەر رۆژئاوا بارودۆخێکی مەترسیدار دروست دەکات کە
لەوەدا ڕێکخراوی داعش دوبارە هێزی وێرانكەرانەی خۆی دروست دەکات. هێزە ڕۆژئاواکاییەن
پشتگیری لەو پرۆژەیە دەکەن، لە کاتێکدا هەوڵ دەدەن کە بەشداربونیان لە ژێر بەرژەوەندییەکانی
خۆیاندا بپارێزن و داگیرکاریی ئیسرائیل لە باشوری سووریا و داگیرکاریی تورکیا لە
باکوور وەك خاڵێكی پیرۆزچاوی لێ بکرێت.
بەڵام ڕێگایەکی دیکە هەیە: وەك سوریایەکی ناناوەندی ، دیموکراتیک، و ئەوەی شوێنێکی سیاسی و سەرەکی بدات بە ژنان و کەمینە کەلتوری و
ئاینییەکان. ئەم ڕێگایە پشت بە ئەزمونەکانی ئازادیخوازی دەبەستێت کە لە ڕۆژئاوا و
باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ئەنجوومەنی خوبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
ئەنجامدراون، هەروەها پشت بە ڕابردوی خەباتی زیاتر لە پەنجا ساڵ و خۆڕاگری دژ بەکوشتار
و ڕژێمی ئەسەد دەبەستێت.
لە ماوەی ساڵێکدا، لە هەموو سوریادا، چالاکوانی مافی ژنان، هێزە پێشکەوتوەکان،
سەرکردە کۆمەڵایەتییە عەرەب، عەلەوی و دروزییەکان، بە تێكڕایی پرۆژەی ئەحمەد شەرعیان
ڕەتکردووە کە زۆر دورە لە ئامانجە سەرەتاییەکانی شۆڕش، و پشتگیرییان لە مۆدێلی
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردوە.
دامەزرانی ئەو توندوتیژییە دوای وەستاندنی لەناکاوی دانیشتنەکان هات، کە لە
١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ دەستیان پێکردبوو لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی
هەسەدە لەلایەك و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا لە لایەکی دیکە. لە کاتێکدا نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی
خۆسەر پابەندی خۆیان بە یەکگرتویی وڵات لە چوارچێوەی سوریایەکی ناناوەندی دا دوپاتدەکردەوە،
حکومەت هیچ پێشکەوتنێکی لە خاڵە گرنگەکانی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکاندا پێك نەهێنا : لامەركەزی
سیاسی، پاراستنی هەندێک لە ساختارە سیاسییە تایبەتەکان، مافە سیاسییەکانی
کەمینەکان، و گەڕانەوەی پارێزراوی ئاوارە ناوخۆیییەکان.
هێرش بۆ ناوچە کوردییەکان
لە ٦ی کانونی دوەمەوە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا هێرشیان کردە
سەر دوو گەڕەکی زۆرینە کوردیی حەلەب، شێخ مەقسود و ئەشڕەفیە، پاشان هێرشێکی نوێیان
دەست پێکرد بە ڕاستەوخۆ بۆ ناوچەکانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە ماوەی دوو
هەفتەدا، بەدەیان خەڵكی مەدەنی کوژران، ماڵ و ژێرخانی ئیداری بونە ئامانج، و
چەندەها هەزار کەس كە زۆربەیان کوردن بە زۆر ئاوارە کران. چەند هاوڵاتییەک،
هەروەها شەڕکەرانی ژن و پیاو، بە خوێنساردی کوژران یان سەربڕان لەلایەن میلیشیای
ئیسلامییەکانەوە، بە پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتیی شەڕ.
ئەمە واتە شەڕێکی تەواو دەستپێدەکات لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی
حکومەتی ڕاگوزەری سوریا. کانتۆنەکانی کۆبانی و جەزیرە، کە بەشێوەی مێژویی ناوچەی کوردین،
ئێستا گەمارۆدراون. کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت لە کۆبانی بڕدراونەتەوە، کە ژیانی ٢٥٠
هەزار کەسی لە دانیشتوان خستۆتە ژێر مەترسییەوە. مەترسیی پاکسازیی نەتەوەیی و
زنجیرەی تۆڵەكردنەوە زۆر بەهێزە. ئاگربەستە ڕاگەیەندراو ەكەی٢٠ی کانونی دوەم
لەلایەن حکومەتەوە ڕێزێ لی ناگیرێ و هێرشەکان بەردەوامن.
هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیان لە شەڕی دژ بە داعش لەدەست
داوە. هەتا ئێستا پشتگیری ئەمریکاییان هەبوو وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ئەم پشتگیرییە سێشەممەی ڕابردوو کۆتایی پێهات و جارێكی دیكەش هیزەكانی سوریای دیموكرات خەیانەتیان لێكرا . لە
وتارێکدا، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، تۆم باراک، بەرپرسیاریەتی شەڕ دژ بە داعشی
گواستەوە بۆ لای حکومەتی سوریا، لە کاتێکدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا سەدان
زیندانی لەلایەن هێزەکانی ئەو حکومەتەوە ئازاد کران.
(…)
سامانێ نەوتی
سەرەڕای ئەم ڕاستییانە، یەکێتی ئەوروپا ئەم دواییانە بڕی ٦٢٠ ملیۆن ئۆرۆی وەك
یارمەتی داوە بە حکومەتی سوریا بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات. ئەم کردارە نمونەی دیپلوماسییەکە
کە مافەکانی مرۆڤ و ئامانجەکانی گەلان دەكاتە قوربانی بەرژەوەندییە ئابورییەكان و ژیئوپۆلیتیکیەکان
. سووریا سامانێکی نەوتییە و بازاڕێکی نوێیە بۆ فەرەنسا و هێزە ڕۆژئاواییەکان.
هەروەها هاوپەیمانێکی ستراتیژییە بۆ حکومەتی ئیسرائیل، کە بەپێی لێکۆڵینەوەی
لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار بە ژینۆنۆساید و ڕێککەوتنەکان لە
پاریس لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بە سەرپەرشتی ئەمریکا لەگەڵیدا ئەنجام
دراون.
ئێمە ئەوە ڕەت دەكەینەوە کە سەرکردەکانمان پشتی دەسەڵاتێکی مەترسیدار بگرن ولە
هەمان كات دا خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە کوردەكان سەرکوت بکەن. ڕۆژی دووشەممە ١٩ی
كانوونی دووهەم فرمانی ئامادەكاری گشتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوە
و کورددكانی هەر چوار پارچەی کوردستان وە رێ كەوتوون بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا،
دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەی و ئەگەری سووریایەکی دیموکراتیک.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت هەڵوێستێکی توند بگرێت بۆ پاراستنی دانیشتووان، بۆ
پاراستنی ماف و خاک و وڵاتەکانی کوردانی سووریا، بۆ پاراستنی خوبەڕێوەبردنی
دامەزراوە مەدەنی، سیاسی و سەربازییەکانی هێزەكانی دیموكراتی سوریا AANES، بۆ
گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان، و بۆ بەیەكەوە ژیان و مافی
جارەنووسی هەموو ئەو گەلانەی کە سووریا پێکدەهێنن. نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی
دەبێ دڵنیایی بدەن لە بەردەوامبوونی کۆریدۆرێکی ئینسانی بۆ شارەکەی کۆبانی، بۆ
گەیاندنی یارمەتیی پێویست بۆ دانیشتووانی گەمارۆدراو، هەروەها گەڕاندنەوەی ئاو و
کارەبا.
