کۆمەڵێک پەیامی ئاگرین لە موراد قەرەیلانەوە: باوەڕ بە ئاگربەست مەکەن

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3687 جار خوێندراوه‌ته‌وه


موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، نابێت گەلەکەمان باوەڕ بەو ئاگربەستە 15 ڕۆژییەی دیمەشق بکات".

موراد قەرەیلان لەپەیامێکی نوێیدا وتی "گەنجان لە نوسەیبینەوە سنووریان بەزاند و چوون بۆ ڕۆژئاوا، ئەمە ڕۆحی ڕاستەقینەیە، ئەمە ڕۆحی ڕاستەقینەی شۆڕشگێڕانەیە، چاوی ئەو گەنجانە ماچ دەکەم کە پەڕینەوە".

دەشڵێت "زمانی حکومەتی دیمەشق هەڵەیە، هەموو کوردانی دانیشتووی سوریا بە پەکەکە دەبینن، ئەمە درۆیە، ئێمە وەک پەکەکە لە سوریا ئامادە نین، ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن هێز لە قەندیلەوە هاتوونەتە ڕۆژاڤا، بێ بنەمان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر دیمەشق ئەوەندە نیشتمانپەروەرن، هێرش بکەنە سەر هێزەکانی (ئیسرائیل) لە قونەیترە، بۆچی نیشتمانپەروەریتان تەنها لە حەسەکە سنووردارە؟"