ترەمپ و ناتانیاهۆ: كاتی چەكدادانی حەماسە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 
 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، حەماس هاوكاربووە بۆ گەڕاندنەوەی دواین تەرمی رفێندراوەكان لە كەرتی غەززە.

دۆناڵد ترەمپ بۆ ماڵپەڕی ئەكسیۆس دەڵێت، حەماس هاوكاربووە لە گەڕاندنەوەی دواین تەرمی رفێندراوەكان، ئێستاش كاتی چەكدانانی حەماسە وەك ئەوەی پێشتر بەڵێنیانداوە.

راشیگەیاند پرۆسەی ناسینەوەی تەرمەكە زۆر ئاڵۆزە و پشكنین بۆ سەدان تەرم دەكرێت تا ناسینەوەی تەرمی رفێندراوەكە.

ترەمپ رونیشیكردەوە، چەكدارانی حەماس لەگەڵ ئیسرائیل كاریان كردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە، ئەوەش كارێكی قورس بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل گەڕاندنەوەی دواین تەرمی رفێندراوەكانی راگەیاند.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیدی دەچنە قۆناغی دووەمی پلانەكەی ترەمپ لە غەززە، بەڵام ئەم قۆناغە بۆ چەكدانانی حەماسە، نەك ئاوەدانكردنەوەی غەززە.