لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕونکردنەوە دەدرێت

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەنگۆی دواخستنی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقی تایبەت هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕەتدەکاتەوە.


فەرمانگەی راگەیاندنی سەر بە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،" دوپاتیدەکەینەوە کە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت و دەنگۆی داخستنی دانیشتنەکە دورە لەراستییەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئەو خشتەیەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان بڵاویکردەوە، بڕیارە دانیشتەکە کاتژمێر 11 بەیانی سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت و تاکو ئێستا یەکێتی و پارتی نەگەیشتون بە کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە، کە پشکی کوردە.

یەکێتی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حسێنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردوە، هەردولاش بە جیا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ کاندیدەکانیان دەکەن