شارپرێس:
دامەزراوەی میدیایی نالیا لەڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی داخستنی هەردوو نوسینگەی ئێن ئاڕتی لەهەولێرو دهۆك ڕونكردنەوە دەدات و دەڵێت،"سەرباری ئەوەی کاری ڕۆژنامەوانی پیشەییانەی خۆمان لەچوارچێوەی یاسای کاری
ڕۆژنامەنوسیدا دەکەن دوپاتیشی دەكەنەوە، كە" ئەم ڕەفتارەی پارتی بە دەستدرێژی ئاشكرا بۆ سەر کاری ڕۆژنامەنووسی و ڕۆژنامەنووسانی هەرێم".
دامەزراوەی مییدایی نالیا دەشڵێت،" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگای بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و بە ناوی حکومەتەوە چونەتە سەر نوسینگەی کەناڵەکانی ئێن ئارتی لەهەولێر و دهۆک و هەردوو نوسینگەکەیان داخستوو".
باسی لەوەشكردوە،" جگە لەوەی ڕێگا بەتیمە ڕۆژنامەنوسییەکانی ئێن ئاڕ تی نەدراوە کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکان ببەنە دەرەوەی نوسینگەکە، هەروەها لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بڕیاری قەدەغەکردنی کاری ڕۆژنامەوانی لە ئێن ئاڕ تی دراوە، بە بێ هیچ بنەما و پاساوێکی یاسایی و لۆژیکی، جەختیش دەكاتەوە ، لەکاتێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری بێ ئاگایی خۆی لە بڕیارەکە دەربڕیوە.
لەرونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئەوان لەدامەزراوەی میدیایی نالیاوە سەرباری ئەوەی کاری ڕۆژنامەوانی پیشەییانەی خۆمان لە چوارچێوەی یاسای کاری ڕۆژنامەنوسیدا دەکەن دوپاتیشی دەكەنەوە، كە" ئەم ڕەفتارەی پارتی بە دەستدرێژی ئاشكرا بۆ سەر کاری ڕۆژنامەنووسی و ڕۆژنامەنووسانی هەرێم دادەنێین و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین و داوا لە کونسوڵخانەی وڵاتان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان دەکەین فشاری زیاتر لە دەسەڵات بکەن".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەكەناڵێكی پارتی ڕاگەیاندوە، داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر بە بڕیاری دادگا و لەسەر داوای سکاڵای داواکاریی گشتی بووەو ماوەیەکە ئەو کەناڵە بێڕێزی بەرامبەر سیمبولەکان دەکات".