شارپرێس:
شارهزایهكى كاروبارى بانكیىو ئابوریى مهترسیهكى گهوره لهسهر سلێمانى ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا بڕی 52 ملیۆنو 500 هەزار دۆلار لەشاری سلێمانیی چوەتە دەرەوەی وڵات".
هاوكار عزهت میكه شارهزاى كاروبارى بانكیىو ئابوریى بهشارپرێسى وت، "بەهۆی ئەو دۆخە نائاساییەی کە دروستکراوە بۆ کڕینو فرۆشتنی زیو، ئێستا خستنەڕویەکی زۆر زیاتر لەڕابردوو بەرچاو دەکەوێت لەبازاڕەکانی دراودا، وای لێهاتوە لەسەر شەقامەکان کڕینو فرۆشتنی پێوە دەکرێتو لەدەرەوەی دوکانو شوێنە مۆڵەتدارو ڕێگەپێدراوەکان".
دهشڵێت، "بەگوێرهى بەدواداچونەکانم، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا بڕی 15 تۆن قاڵبی یەک کیلۆیی زیو هێنراوەتە شاری سلێمانی، واتە بڕی 52 ملیۆنو 500 هەزار دۆلار لەشاری سلێمانی براوەتە دەرەوە لەڕێگەی کڕینی ئەو بڕە زیوەوە کە بەنرخی بازاری ئەمڕۆ دەکاتە 77 ملیارو 175 ملیۆن دینار".
هۆشداریدهداتو دهڵێت، "ئەمە مەترسیەکی گەورەی نوێیە لەسەر داراییو داهاتو پارەی نەختینەی بازاڕو هاوڵاتیان، ئەگەر بەری پێنەگیرێت، ڕەنگە ببێتە کارەساتێکی گەورەی دارایی هەم بۆ هاوڵاتیان هەم بۆ بازار هەم بۆ حکومەت".
ئهوهشى وت، "ئەم دیاردەیە جیاواز لەهەموو دونیا لەسلێمانی ڕەواجێکی گەورەی پێدەدرێت، کە لەهەولێری پایتەختیاشمان وانییە نەک بازاڕەکانی جیهان، ڕەنگە ئەمە جێی هەڵوەستە بێت".
