شارپرێس:
تیمی ڕاپۆرتەکانی فڕۆکەوانیی لەدەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دهداته فڕۆکەوانان سهبارهت بهئاسمانی هەرێمی کوردستانو ڕایدهگهیهنێت، "بەهۆی تێکچونی کتوپڕی کەشوهەواو هەورە بروسکەی چڕهوه".
تیمی ڕاپۆرتەکانی فڕۆکەوانیی لەدەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندوه، "پێویستە فڕۆکەوانان لەو شوێنە مەترسیدارانەی لەنەخشەدا بەڕەنگی سور دیاریکراون دوربکەونەوەو ڕێڕەوی گەشتەکانیان بپارێزن تاوەکو بارودۆخی ئاسمان بەتەواویی ئاسایی دەبێتەوە".
بهگوێرهى نەخشە چاودێرییەکان، ئاسمانی ناوچەکانی باکور (هەرێمی کوردستانو دەوروبەری) توشی ناجێگیرییەکی توند بونەتەوە، کە تێیدا هەوری چڕی باراناویی مەودای بینین کەمدەکەنەوەو هۆکارن بۆ دروستبونی چەخماخەی بەهێز.
ئەو دۆخەش وایکردوە کەشناسیی داوا لەفڕۆکەکان بکات بەردەوام لەگەڵ بورجی چاودێریی لەپەیوەندیدابن تاوەکو لەکاتی پێویستدا ئاڕاستەی فڕینەکانیان بگۆڕن.
هۆشدارییەکە لەکاتژمێر 09:30ی ئهمشەو دەستپێدەکاتو تاوەکو کاتژمێر 01:30ی دوای نیوەشەو بەردەوامدەبێت، کە وەک ڕێکارێکی پارێزگاریی خێرا بۆ پاراستنی گیانی گەشتیارانو ستافی فڕین دەبینرێت بەرامبەر ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە تێیدا فڕین دەبێتە سەرکێشییەکی مەترسیدار.
