ترەمپ هەڕەشەی توند لە خامنەیی دەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند پێویستە رێبەری ئێران عەلی خامنەیی هەست بە ترس و نیگەرانی بكات.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی میدیای ئەمریكی و ئیسرائیلی دوای شكستهێنانی پلانی گفتوگۆكانی تاران و واشنتن لە رۆژی هەینی، ترەمپ خوازیاری وەشاندنی گورزی سەربازییە لە ئێران.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، بڕیارە سبەینێ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی ئێرانەوە ئەنجامبدات.