شارپرێس:
گەنجێکی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای چونی بۆ
روسیا و بەشداریکردنی لەشەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیا، لەڕوبەڕوبونەوەیەکی
سەربازیدا کوژرا، کەسوکارەکەشی داوای گەڕاندنەوەی تەرمەکەی دەکەن.
بنەماڵەی عەبدلوەهاب خدر خراوەی لەسنوری ئیدارەی
سەربەخۆی سۆران لەبانگەوازێکدا ئاماژە
بەوەدەکەن،" لەماوەی ڕابردودا
کورەکەمان بەناوی (مەتین عەبدلوەهاب خدر) دوای
هەڵخەڵەتاندنی لەلایەن گروپێکەوە بردرابوو بەرەو وڵاتی ڕوسیا بۆ بەشداری شەڕی ڕوسیا و ئۆکڕانیا".
بنەماڵەی ئەو گەنجە دەڵێن،" بەداخەوە ئەمرۆ ڕێکەوتی
5-2_2026 هەواڵی نەمانی کورەکەمان پێگەیشت لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری
ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە ".
کەسوکاری گەنجە
کوژراوەکە باس لەوەشدەکەن،"ئێمە چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەمان دەکەین و پرسە
دانانێین ".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردودا چەندین ڕاپۆرت لەسەر چونی
گەنجانی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ڕیزەکانی سوپای ڕوسیا بڵاوکراونەتەوە، کە زۆربەیان
بەڵێنی کار و نشینگەیان پێدراوە بەڵام دواتر ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ کراون.