شارپرێس:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی
بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، له کۆنفرانسه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ تاوتوێكردنی
دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی،
كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربوان
ده‌بێت.
كۆنفرانسی
ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی
باڵای وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی
ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی ڕێگه‌چاره بۆ کێشه و ئاڵۆزییه‌كان.