شارپرێس:
ئیتاڵیا وهك یهكێك لههێزه كاریگهرهكانى ڕێكخراوى
ناتۆو ئهوروپا بێدەنگی دەشکێنێتو هۆشدارییهكى توند دهدات، ڕایدهگهیهنێت،
"کورد هێڵی سورە، تاقیمان مەکەنەوە!"، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بەزمانی هەڕەشە
ئامێز لهئهڵمانیاوه وتى، "چیتر ڕێگە بەهیچ سەرکێشییەک نادەین ئاسایشی کورد
تێکبدات، چونکە هەر لێدانێک لەکورد، بەواتای ئازادکردنی دێوەزمەی داعشو سوتانی
ئاسایشی ئەوروپا دێت"، ئیتاڵیا هۆشداریدەدات کە باجی تاقیکردنەوەی ئەم هێڵە
سورە، زۆر قورستر دەبێت لەوەی هێرشبەران وێنای دەکەن.
"پاراستنی کورد؛ بەرپرسیارێتییەکی
ئەخلاقیو نێودەوڵەتی"
لێدوانەکانی غویدۆ کرۆزێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا،
تەنها گوزارشتێکی دیپلۆماسی نەبون، بەڵکو جەختکردنەوەبون لەسەرئەوەی کە ڕۆما، کورد
وەک هاوبەشێکی سەرەکی لەپاراستنی ئارامی جیهان دەبینێت، شارهزایانى سیاسیى دهڵێن،
"ئیتاڵیا دەزانێت کە پاراستنی کورد لەسوریا، تەنها پاراستنی نەتەوەیەک نییە،
بەڵکو پاراستنی ئەو قەڵغانەیە کە ساڵانێکە ڕێگریی لەتەشەنەکردنی تیرۆر دەکات".
مەترسییەکانی داعش؛ زەنگێکی مەترسی بۆ ڕۆما
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بەڕاشکاوی هۆشداریدەداتو
دهڵێت، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە"، چاودێرانیش پێیانوایه، ئەم تێڕوانینە
نیشانیدەدات کە ئەوروپا بەگشتییو ئیتاڵیا بەتایبەتی، بەوردی چاودێریی دۆخی زیندانەکانی
ژێر دەستی بەڕێوەبەری خۆسەر دەکەن، وهكو غویدۆ وتى، "هەر هێرشێک بۆسەر کوردو
لاوازکردنیان، بەواتای پێدانی هەلێکی زێڕین دێت بەداعش بۆ خۆڕێکخستنەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ
دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر پایتەختەکانی ئەوروپا".
داواکاریی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان
ئیتاڵیا لایەنە هێرشبەرەکان (بەتایبەت تورکیاو
گروپە چەکدارەکان) ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی دەکاتەوە، داواکاری ڕۆما بۆ "ڕاگرتنی
هێرشەکان" ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیتاڵیا لەناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا فشار
دروستدەکات تا ڕێگریی لەهەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ بکرێت کە ببێتە هۆی ئاوارەبونی
خەڵکی سڤیلو تێکدانی نەخشەی ئاسایشی ناوچەکە.
ڕەهەندە مرۆییو سیاسییەکان
شرۆڤهكارانى سیاسیى جهختدهكهنهوه لهسهرئهوهى،
هەڵوێستی ئیتاڵیا، نیشاندهرى گۆڕانکارییەکە لەدیدگای وڵاتانی دەریای ناوەڕاست؛ ئەوان
تێدەگەن کە سەقامگیریی لەڕۆژئاواى كوردستان، واتە کەمبونەوەی کۆچی نایاساییو ڕێگریکردن
لەدروستبونی قەیرانی مرۆیی نوێ، ئەم پشتگیرییە سیاسییەی ئیتاڵیایش، هێزێکی مەعنهوی
گەورە دەداتە پێگەی کورد لەدانوستانە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئیتاڵیا لهڕێگهى وەزیری بەرگرییهكهیهوه پەیامێکی
ڕونی ئاراستهى كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى كردو جهختیكردهوه، "کورد تەنها نین
لەشەڕی دژی تیرۆرداو ئاسایشی ڕۆژئاوایش بەشێکی دانەبڕاوە لەئاسایشی جیهانیی"،
ئەمەش بهدەستپێکێکی نوێ دادهنرێت لهدواى پهلامارى حكومهتهكهى شهرع بۆسهر
كورد لهڕۆژئاواى كوردستان، بۆ ئەوەی وڵاتانی دیكهى ئەوروپاش بەهەمان بوێرییەوە بێنە
دەنگو ڕێگریی لەسڕینەوەی دەستکەوتەکانی گهلى کورد لەسوریا بکەن.
