مارکۆ ڕۆبیۆ: کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی و مەزڵوم عەبدی مێژویی بوو

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ترەمپ دەیەوێت شەڕ لە باکوری سوریا ڕابگرێت تا ئەو کاتەی بتوانین دیلەکانی داعش بگوازینەوە و هێزە کوردییەکان تێکەڵ بە هێزەکانی حکومەت بکەینەوە.

 مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەلێدوانێکدا دەڵێت، ترەمپ داوای ئاگربەستی لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە بۆ ئەوەی بتوانین دیلەکانی داعش بگوازینەوە و هێزە کوردییەکان تێکەڵ بە هێزەکانی حکومەتی سوریا بکەینەوە.

دەشڵێت، پێویستە ڕێککەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی سوریا و کورد جێبەجێ بکرێت و ئەمەش ئاسان نابێت.

 

هەروەها دەڵێت کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە مێژویی بوو.