بۆچی ڕەمەزانی ئه‌مساڵ ئاسانترین ڕەمەزانە بۆ ڕۆژوگران لەماوەی چەندین دەیەی ڕابردودا؟

هەمەڕەنگ

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زیاتر لەیه‌ك ملیارو نیو موسڵمان لەسەرتاسەری جیهان پێشوازیی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ساڵی 2026 دەکەن، کە ئەمساڵ مژدەی "ڕۆژویەکی مامناوەند" بۆ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی‌و ئیسلامی پێیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مانگی ڕەمەزان هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی وەرزی زستان‌و سەرەتای وەرزی بەهار، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژوگرتن بەراورد بەساڵانی ڕابردوو.


ڕەمەزانی 2026 بەوەرزێکی "لەڕوی جەستەییەوە ئاسودە" بۆ زۆربەی ڕۆژوگران دادەنرێت، چونکە فێنکیی کەشوهەواو کورتیی کاتژمێرەکانی ڕۆژ لەو ناوچانەی چڕیی دانیشتوانی موسڵمانیان زۆرە بەیەکەوە کۆدەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تینوێتی‌و ماندووبون بەراورد بەو ساڵانەی کە مانگی ڕەمەزان لەگەرمای هاویندا بوو، هەرچەندە جیاوازییە جوگرافییەکان لەنێوان باکورو باشوری زەویدا بەردەوامن.

ماوەی ڕۆژوگرتن لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەگۆڕێت‌و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقا سودمەند دەبن لەمکاتە، بەجۆرێک لەئیمارات‌و وڵاتانی کەنداو کاتژمێرەکانی ڕۆژوگرتن بە12 کاتژمێرو 46 خولەک دەستپێدەکات کە نزیکەی نیو کاتژمێر کەمترە لەساڵی ڕابردوو، لەمیسرو وڵاتانی شامیشدا بە 12 کاتژمێرو 40 خولەک دەستپێدەکات‌و بەرە بەرە لەکۆتایی مانگدا دەگاتە 13 کاتژمێر.

لەبەرامبەردا، وڵاتانی باکوری ئەوروپا وەک نەرویج‌و سوید هێشتا ڕوبەڕوی زیاتر لە 16 کاتژمێر ڕۆژوگرتن دەبنەوەو لەهەندێک ناوچەی باکوردا دەگاتە 20 کاتژمێر، کە وایان لێدەکات پەنا بۆ فەتوا شەرعییەکان بەرن بۆ ڕۆژوگرتن به‌گوێره‌ى کاتی مەککە.

بەڵام کورتترین ماوەی ڕۆژوگرتن بۆ موسڵمانانی نیوەگۆی باشوری زەوییە، وەک ئەرجەنتین‌و بەڕازیل‌و باشوری ئەفریقا، کە ماوەکەی تەنها لەنێوان 11 بۆ 13 کاتژمێردایە، چونکە لەوێ وەرزی پاییزە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە