شارپرێس:
هەندێک کەس لە مانگی ڕەمەزاندا تووشی کێشەی ناڕێکی پەستانی خوێن دەبن، بۆیە پێویستە پێش دەستپێکردنی ڕۆژوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ڕێکخستنی کات و بڕی دەرمانەکانیان بە شێوەیەک کە لەگەڵ کاتەکانی ڕۆژووگرتندا بگونجێت.
یەکێک لە ڕێگا سادەکان بۆ دابەزاندنی پەستان بەبێ دەرمان، دوورکەوتنەوەیە لە سەرچاوەکانی دڵەڕاوکێ و ئەنجامدانی وەرزشی سووک و یۆگایە کە دەمارەکان ئارام دەکەنەوە.
پزیشکان جەخت دەکەنەوە لەسەر خواردنەوەی ئاوی پێویست لە ژەمی پارشێودا و دوورکەوتنەوە لە خواردنە سوێرەکان، لە هەمان کاتدا خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی پڕن لە شلەمەنی یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی سۆدیۆمی زیادە لە جەستەدا.
هەروەها پێویستە لە پارشێودا خواردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان کەم بکرێنەوە چونکە پەستان بەرز دەکەنەوە.
خەوی پێویست و هەناسەدانی قووڵ کاریگەرییەکی زۆریان هەیە؛ پزیشک ماریا چایکۆڤسکایا پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن لە رووسیا پێشنیار دەکات کە لە خولەکێکدا تەنها 6 جار هەناسەی قووڵ لە ڕێگەی ناوپەنچکەوە (سک) هەڵبکێشرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستان لە ڕێگەی کۆئەندامی دەمارەوە.
زۆر گرنگە نەخۆش بە هیچ شێوەیەک بەبێ ڕاوێژی پزیشک دەستکاری ژەمە دەرمانەکانی نەکات بۆ ئەوەی تووشی مەترسی نەبێت.