شارپرێس:
عەلیا سەعید
خانمە ئەکتەری ناسراوى سوری لەپەیامێکی تونددا هێرشدەکاتەسەر ئەو لایەنانەی، سوریا
وەک غەنیمەت دەبیننو دهڵێت، "سوریا نیشتمانی گەلەکەیەتی، نەک میراتی خێزانیو
کێڵگەی دەستبەسەرداگرتن".
لەکاتێکدا سوریا
لەناو جەرگەی گۆڕانکارییەکی مێژوییدایە، عەلیا سەعید لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێكس پهیامێكى توندى بڵاوكردهوهو بهتۆنێكى بهرز بوهته دەنگی ملیۆنان سوری کە
15 ساڵە لەناو خوێن، ئاوارەییو برسێتیدا دەژین، ئەو نوسیویهتى، "ئەوەی ئەمڕۆ
لەسوریا ڕودەدات، سوکایەتییەکی ڕاستەوخۆیە بەخوێنی شەهیدان، هاواری دەستگیرکراوانو
فرمێسکی دایکان".
عەلیا بەتوڕەییەکی
زۆرەوە دەپرسێت، "ئەمە چ بێشەرمییەکە؟" ڕەخنە لەوکەسانە دەگرێت کە وڵاتێکی
وێرانبوو وەک پارچە زەوییەک دەبینن کە لەسەر مێزی گفتوگۆ بەشدەکرێت، ئەو جەختدەکاتەوە،
"سوریا نە كێڵگهى کەسە، نە میراتی خێزانییەو نە کۆمپانیایەکی تایبەتە تا لەنێوان
خزمو کەسو خاوەن شکۆکاندا دابەشبکرێت".
ئەو خانمە ئەکتەرە
ئاماژە بەوەدەکات، "دوای 15 ساڵ لەکوشتن، ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردنو برسێتیی،
ناکرێت ئەو هەموو ئازارە وەک سەودایەکی سیاسیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئەو گەلەی لەهەموو
کیشوەرەکانی جیهاندا خۆی دروستکردەوەو لەسەختترین بارودۆخدا سەرکەوت، شایستەی نیشتمانێکە
کە ڕێز لەکەرامەتی بگیرێت، نەک بەعەقڵیەتی قۆرخکارییو غەنیمەت بەڕێوەببرێت".
لەکۆتایی پەیامەکەیدا،
عەلیا سەعید دەڵێت، "بەسە بازرگانیکردن بەخوێن، بەسە پێشێلکردنی کەرامەتی خەڵک،
سوریا غەنیمەت نییە، سوریا نیشتمانی گەلەکەیەتیو بۆ ئەوکەسانە نامێنێتەوە کە وا دەزانن
كیڵگهى باوکیانە".
ئەم هەڵوێستەی عەلیا
سەعید دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەناو شەقامی سوریدا دروستکردوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی
کە چیتر گەلی سوریا قبوڵی ناکات مێژوی پڕ لەقوربانییان، ببێتە قوربانی بەرژەوەندییە
سیاسییو کەسییەکان.
