شارپرێس:
عەلی لاریجانی ڕایگەیاند، هەرگیز لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەینەوە.
لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند لەئێستادا کاتێکی باشە بۆ دانوستان لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی ئێران، وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی دانوستانەکان دەست پێ بکاتەوە.
لەبەرامبەردا، لاریجانی وەڵامی ئەو ڕۆژنامەیەی دایەوەو ڕایگەیاند،"هەرگیز لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەینەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت،"سوپای پاسدارانی ئێران دوو هەڵبژاردەیان هەیە؛ ڕادەستبوون یان مردن".
هاوكات، دەشڵێت، سیناریۆیەك و سێ بژاردەی بۆ ئێران هەیەو پێویستە دەرفەتەكە لەدەست نەدەن.