شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر تاران چڕتر دەکاتەوە و پشتڕاستی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل "هێزی تەواوی" خۆی لە هەڵمەتی دژ بە ئێران بەکاردەخات.
بنیامین ناتانیاهۆ وتی: ڕێنماییم دەرکردووە بۆ درێژەدان بەو هەڵمەتەو ئێستا هێزەکانمان بە هێزێکی یەکجار زۆرەوە لە نێوەندی تاران دەدەن و ئەمەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرەدەستێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە سەرقاڵی هەڵمەتێکین کە تیایدا ئیسرائیل هێزی تەواوی خۆی وەک جاران کۆدەکاتەوە، بۆ ئەوەی بوونی خۆمان و داهاتوومان مسۆگەر بکات".