شارپرێس:
ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکیان دژی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەکەین.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە بەشداریمان لەو هێرشانەدا نەکرد، بەڵام لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان لەوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی نزیکداین.
دەشڵێن، داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکەین و داوا لە سەرکردایەتی ئێران دەکەین بەدوای چارەسەری دانوستاندا بگەڕێن.