ئەگەری کوژرانی خامنەیی هەیە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە،  ئەگەری زۆر هەیە عەلی خامنەیی لەهێرشەکەی  ئەمڕۆدا کوژرابێت.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە وەزیری بەرگری و فەرماندەی سوپای پاسداران و سەرۆکی هەواڵگریی سەربازی ئێران کوژراون، بەڵام کوڕی خامنەیی کە ئامانج بووە بەرنەکەوتووە.

هەروەها بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزیری بەرگری و فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران کوژراون.

 

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی سەرچاوەکان بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ترەمپ ناوو وێنەی کوژراوەکان بڵاوبکاتەوە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت پێوەندییان لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەکانیان پچڕاوە، بەڵام کێشەی گەورەی دروستنەکردووە.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە:  لە هێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا 200 سەربازی ئەمریکی کوژراون و برینداربوون.

هەروەها سەردار جەباری راوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت،  کەرەستەی سەربازیی پێویستیان لەبەردەستە دەتوانن چەندین ساڵ شەڕ بکەن. 

دەشڵێ،  لەقۆناغی دواتردا بەهێزترین مووشەکەکانمان بەکاردەهێنین."