شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە، گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرچەرخانێکی مەترسیداریان بەخۆوە بینی، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر چەند ئامانجێک لەناو جەرگەی تاران ده‌ستپێكردو بەو هۆیەشەوە لەتاران دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیستراوەو ئاسمانی ئێران بەتەواوی بەڕوی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراوه، ئیسرائیلیش کەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشیهوه.
یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، باری نائاسایی گشتیی لەسەرتاسەری وڵاته‌كه‌یدا ڕاگەیاند به‌هۆى مەترسی هێرشی پێچەوانەى ئێرانه‌وه، له‌و ڕوهشهوه دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب هۆشداریدەدەن لەوەی، ئەگەری هەیە لەهەر ساتێکدا بەموشەکو درۆن لەلایەن ئێرانەوە هێرشبکرێتەسەر ئیسرائیل.
ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوەدێن کە ئیسرائیل هێرشەکەی بەپێشوەختە ناوبردوە بۆ ڕێگری‌کردن لەهێرشێکی گەورەی ئێران، لەکاتێکدا جیهان بەنیگەرانییەوە چاوەڕێی کاردانەوەکانی تاران دەکات.
ڕادیۆی ئیسرائیل، ئاشكرایكردوه، تائێستا 30 هێرش بۆ سەر تاران ئه‌نجامدراوه لەوانە شوێنی نیشتەجێبونی پزشکیانو ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئێران.
ئه‌وه‌ش زانراوه، یه‌كێك لههێرشهكانى ئیسرائیل، ناوچەی پاستورهى له‌تارانى پایته‌ختى ئێران كردوه‌ته ئامانج كه باڵه‌خانه‌ى وهزارهتهكانو ماڵى ژماره‌یه‌ك لهوهزیرهكانو باڵه‌خانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى لێیه، هاوكات باڵیۆزخانه‌كانى ڕوسیا‌و به‌ریتانیاش له‌ناوچه‌ى پاستورهیه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن، تەقینەوەیەکی بەهێز لەمەیدانێکی ناوەڕاستی تاران ڕویداوە، کە ناوچەکانی دەوروبەری شەقامی جمهوریو شەقامی زانکۆ کراونەتە ئامانج، کە ناوچەی پڕ لەدامەزراوەی حکومین.
هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن، دەنگی تەقینەوەکان لەچه‌ند ناوچەیه‌ك بیستراون کە نزیکن لەنوسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، دوای تەقینەوەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەچڕی لەناوەڕاستی تاران بڵاوەیان پێکراوەو ڕێگەی هاتوچۆ لەچەند شەقامێکی سەرەکی داخراوە، باس لهوهشدهكرێت، لەهەندێک ناوچە دەنگی تەقینەوەکان پەیوەندیی بەچالاکبونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە هەبوە کە هەوڵی خستنەخوارەوەی تەنە فڕیوەکانیان داوە.
تائێستا لایەنی فەرمی ئێران بەوردی قەبارەی زیانە گیانی‌و مادییەکانی ڕانەگەیاندوە، بەڵام دانیشتوانی تاران باسیان لەلەرینەوەی پەنجەرەی ماڵەکانیان کردوە بەهۆی به‌هێزیی تەقینەوەکانەوە.
